Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌نته‌ری میترۆ داوایه‌ك ئاراسته‌ی پارێزگاری نوێی سلێمانی ده‌كات

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان پیرۆزبایی دەستبەكاربون له‌ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر لە پۆستی پارێزگای سلێمانی دەكات.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری نوێی سلێمانی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "هیوادارین كاركردنتان لەو پۆستەدا ببێتە مایەی فراوانبونی ئازادی زیاتر و بەختەوەری بۆ دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی

سه‌نته‌ری میترۆ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت " لەكاتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لایەن بەڕێزتانەوە هەندێ دەستپێشخەری گرنگتان كرد بە ئامانجی فراوانكردنی مافی دەسكەوتنی زانیاری بۆ رۆژنامەنوسان بە تایبەتی و هاوڵاتیانی سلێمانی بە گشتی، ئەمەش لە كارا كردنی یاسای ژمارە 11 ساڵی 2013 (یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری لە هەرێمی كوردستانی عێراق)، دەركەوت ".

راشیده‌گه‌یه‌نێت " داوا لە بەڕێزتان دەكەین ئەو هەوڵانەی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستتان پێكرد، درێژەی پێبدەن تا هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسان بە پێی ئەو یاسایە و دروستكردنی هۆبەی زانیاری لە فەرمانگەكانی حكومەتدا هاونیشتمانیان بتوانن زانیارییان دەستبكەوێت و بەشداربن لە هەڵمەتی هەرێم بۆ روبەڕووبونەوەی گەندەڵی".

461 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2017

بابەتی زیاتر