ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنه كوردییه‌كان بێ ئومێده له‌وه‌ی لایه‌نه ناكۆكه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پرسی پرۆژه یاسایی گشتی بودجه بگه‌نه رێكه‌وتن و رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ری زۆره ساڵی ئاینده عێراق له‌سه‌ر هه‌مان پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2017 بڕوات.
زانا رۆستایی، ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی یاسایی به دیجیتاڵ میدیای په‌یامی راگه‌یاند، به‌هۆی فشاری لایه‌نه كوردییه‌كان و لایه‌نه سوننییه‌كان له دانیشتنێكی نافه‌رمیدا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرۆژه یاسایی بودجه‌ی نه‌خسته دانیشتنه‌وه‌و لیژنه‌ی دارایی و ئابووری راسپارد له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بكه‌وێته گفتوگۆ تاوه‌كو چاكسازی له پرۆژه یاساكه‌دا بكرێت.
رۆستایی ناكۆكی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی بودجه روونكرده‌وه‌و ووتی "ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه شیعییه‌كانی نێو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌دا 12.67 پشكی هه‌رێمی كوردستان بێت له بوودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2018، لایه‌نه سونییه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن كه بودجه‌یه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پارێزگا سونییهكان ته‌رخان بكریت كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه وێران بوون و دانیشتوانه‌كه‌ی ئاواره بوون، هاوكات لایه‌نه كوردییه‌كانیش داوا ده‌كه‌ن پشكی بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستان بكڕیته‌وه به 17% ".