لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستیان بەسەر ژمارەیەک، ئامێری کارەباییدا گرتووە، کە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ جۆر و قەبارەی کارتۆنەکەیدا یەکناگرێتەوە.
گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەھاوبەشەکان رایگەیاندووە، لیژنەکانیان لەچەند کۆگایەکی سلێمانیدا دەستیان بەسەر ژمارەیەک ئامێری کارەباییدا گرتووە کەقەبارە و جۆرەکەی جیاوازە لەگەڵ ئەو تایبەتمەندییانەی لەسەر کارتۆنەکەی نوسراوە.
راشیگهیاندووه، بەشی زۆری ئەو ئامێرانەی کەدەستی بەسەرداگیراوە, تەلەفیزیۆنی فلاتن و بەجۆرێک ئەگەر لەسەر کارتۆنەکەی نوسرابێت قەبارەکەی (٦٢)وە، ئەوە کەمتر لە (٥٥)ئینج بووە، یان ئەگەر نووسرابێت (٤٨)ئینجە، ئەوا (٤٢)ئینج بووە،"ئەمەش فێڵێکی بازرگانییە کە لەھاوڵاتیانی کوردستان دەکرێت".
302 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2017