Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌حمود عه‌باس: بڕیاری ئه‌مریكا بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌ی بۆ قودس؛ گورز له‌ ئاشتی ده‌دات



له‌ باره‌ی مشتومڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی فه‌ڵه‌ستین، مه‌حمود عه‌باس نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتان و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كرد.
عه‌باس له‌ نامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بڕیارێكی له‌مجۆره‌ گورز له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌دات و ناوچه‌كه‌ په‌لكێشی ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌كات.
میدیاكانی ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی داهاتوو كۆتایی به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی شه‌ش مانگی ده‌هێنێت و زیاتر چاوه‌ڕێی یاسای ساڵی 1995 بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس ناكات و قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌ناسێت و بڕیار ده‌دات باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ قودس بگوازێته‌وه‌.
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست كۆمكاری عه‌ره‌بی سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامده‌دات.
جێگری سكرتێری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی، حوسام زه‌كی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌سه‌ر داوای فه‌ڵه‌ستین كۆبوویه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ قودس ئه‌نجامده‌ده‌ن.
حوسام زه‌كی ئاشكرای كرد كۆمكاری عه‌ره‌بی رۆژی سێشه‌ممه‌، له‌سه‌ر ئاستی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌.

530 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2017

بابەتی زیاتر