داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی 11،و خشته‌ی پێدانی كاره‌با له‌ مانگی 12 راگه‌یه‌نرا

راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی، نرخی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی یانزه‌ و هاوكات خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی دوانزه‌ راگه‌یاند.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی خشتەی بەرنامەی کارپێکردنی مۆلیدە ئەھلییەکان بۆ مانگی کانوونی یەکەم دیاریکراوە، بەیانیان لە کاتژمێر ٧ بۆ ٨:٣٠ و عەسران لە ٢:٣٠بۆ ١ی شەو کارەبا، بۆ ھاوڵاتیان دابیندەکرێت. 

دەربارەی نرخی کارەبای مۆلیدە بۆمانگی (١١)و کاتژمێری پێدانی کارەبا لەمانگی (١٢)دا، سیروان محەمەد ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ کارەبای مانگی تشرینی دووەم نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدەی ئەھلی بە ٤٢ چل و دوو دینارە کەکاتژمێری کارپێکردنی مۆلیدەکان، لە گەرەکەکاندا جیاوازە.

ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، بەگشتی لەنێوان ١٧٠بۆ ١٨٥کاتژمێرە، واتە ئەگەر مۆلیدەیەک، ١٨٠کاتژمێر کاریکردبێت ئەوا بڕی  ٧،٥٠٠ حەوت ھەزار و دینار دەبێت بۆ ئەمپێرێک، بۆیە نرخی ئەمپێڕێک لە گەرەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە. 

3789 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2017

بابەتی زیاتر