داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سی په‌رله‌مانتار واژۆیان كۆكردوه‌ته‌وه‌ بۆ پاكسازیكردن له‌ لیستی موچه‌خۆران


بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان پرۆژه‌یه‌ك ده‌ده‌نه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.. 

نه‌جیبه‌ شێخ له‌تیف په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌په‌یامی ووت"  بۆ پاككردنه‌وه‌ی لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، 30 په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان پڕۆژه‌یه‌كیان به‌ناوی پڕۆژه‌بڕیاری پاكسازی له‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه‌.

نه‌جیبه‌ شێخ له‌تیف ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد" هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتارانی كوردستان بۆ پڕۆژه‌ی پاكسازی له‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ته‌واو بووه‌ و پڕۆژه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا  بخرێته‌ په‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكراشیكرد" له‌ پرۆژه‌كه‌دا داوامان كردووه‌ ، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ لیژنه‌كانی ده‌ستپاكی و دارایی و ئابووری په‌رله‌مان و دیوانی چاودێری دارایی پێكبهێنرێت بۆ وردبینیكردن له‌ دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و جیاكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی راسته‌قینه‌ و وه‌همی".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی جه‌ختیان لێكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌" سیستمی بایۆمه‌تری بكرێته‌ پێوه‌ری بنچینه‌یی له‌ پاكسازی ژماره‌ی مووچه‌خۆراندا و پێویسته‌ حكومه‌ت سه‌رجه‌م ورده‌كارییه‌كانی بایۆمه‌تری بخاته‌ به‌ر ده‌ستی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ به‌پێی پرۆژه‌ یاساكه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ پێكده‌هێنرێت. 


517 جار خوێندراوەتەوە
04/12/2017

بابەتی زیاتر