Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ڤیزا به‌ هاوڵاتیانی هه‌شت وڵات نادات


لە ئەمریکا دادگای باڵا سەبارەت بەو بڕیارنامەیەی کە لە لایەن سەرۆکی وڵاتەکە، دۆناڵد ترەمپەوە دەرکرابوو کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتییانی شەش وڵات کە زۆرینەی دانیشتوانەکەیان موسڵمانە بڕیاری دا کە دەتوانرێت بڕیارنامەکە جێبەجێ بکرێت. 

دادگای باڵای ئەمریکا ئاشکرای کرد، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ-یان سەبارەت بە قەدەغەی گەشتکردن بۆ ئەمریکا پەسەندکردووە. 

بە پێی ئەو بڕیارە قەدەغەی گەشتکردن دژ بە هاووڵاتییانی هەریەک لە سووریا، لیبیا، سۆماڵ، ئێران، یەمەن و چاد دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

چاوەڕوان دەکرێت دوای بڕیارەکەی دادگای باڵا هەریەک لە دادگای نۆیەمی تەمییز لە سان فرانسیسکۆ و دادگای چوارەمی تەمییز لە ریچمۆند، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا دانیشتنێک ئەنجامبدەن و هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە بکەن. 

بڕیارەکەی ترەمپ هەریەک لە ڤێنیزوێلا و کۆریای باکووریش دەگرێتەوە. بەڵام پێشتر دادگاکانی دیکە بڕیاری جێبەجێکردنی قەدەغەی گەشتکردنیان بەسەر ئەو دوو وڵاتەدا دابوو. 

ئەو بڕیارەش کە پێشتر ترەمپ سەبارەت بە دانیشتوانی هەشت وڵات دەریکردبوو لە لایەن دادوەرێکی فیدراڵییەوە لە ویلایەتی هاوای، بە هۆکاری ''جیاکاریی'' راگیرابوو. 

608 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2017

بابەتی زیاتر