Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تۆپخانه‌كانی توركیا به‌ چری تۆپبارانی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كانیان كرد


په‌یامنێری په‌یام گواستیه‌وه‌، له‌ كاتژمێر 12 شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ تاوه‌كو كاتژمێر 12نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تۆپخانه‌كانی توركیا به‌ چڕی تۆپبارانی سنوری گونده‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كانیان كردووه‌.
 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سیده‌كان ئیحسان چه‌له‌بی به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند"له‌ شه‌وی ڕابردوه‌وه‌ تۆپخانه‌كانی توركیا به‌ پاساوی بونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌ستیان به‌ تۆپبارانی گونده‌كانی كانیه‌ڕه‌ش چیابه‌ند و به‌رمیزه‌ له‌ سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان كردوه‌ .
ئیحسان چه‌له‌بی ڕاشیگه‌یاند" تۆپخانه‌كانی توركیا 23 تۆپیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و ناوچانه‌كردووه‌ و ئه‌م تۆپبارانه‌ش به‌هۆی چالاكیه‌كانی په‌كه‌كه‌ بوه‌ له‌ خاكی توركیا، وتیشی خۆشبه‌ختانه‌ زه‌ره‌ری گیانی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌"
 ته‌نها له‌مساڵدا 25جار تۆپخانه‌كانی ئێران و توركیا و فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان تۆپباران و بۆردومانی سنوری سیده‌كانیان كرده‌وه‌ به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ست و داوه‌و ئافره‌تێكیش برینداربووه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری زۆری ماددی به‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌..

387 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2017

بابەتی زیاتر