Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی كاره‌با: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بكوژێنه‌وه‌و كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت


وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕێگری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای غازی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر كۆتایی نه‌یه‌ت، ئه‌گه‌ری كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ هه‌یه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ هاتوچۆی ته‌نكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر ڕوبه‌ڕوی چه‌ند ئاسته‌نگێك بووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سانێكی ناوچه‌كه‌وه‌ ڕێگری له‌ كاره‌كانیان كراوه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ به‌هۆی ئه‌م كاره‌ نایاساییه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ به‌رپرسه‌كان تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن، بۆیه‌ له‌كاتی به‌رده‌وامبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری كوژانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی هه‌ردوو وێستگه‌ی كاره‌بای غازی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ولێر هه‌یه‌.

1828 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2017

بابەتی زیاتر