داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر پێشوازیی له‌ سه‌ركونسوڵی گشتیی ئێران له‌ هه‌ولێر كرد



په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌شاری‌ هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ سه‌ركونسوڵی گشتیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ هه‌ولێرو وه‌فدێكی‌ یاوه‌ریی.

له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران كراو جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ كرایه‌وه‌.

له‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی داوای‌ له‌ كونسوڵی ئێران كرد كه‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ده‌وری‌ ئه‌رێنیی خۆی ببینێ‌ له‌ئاسایی كردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌غداو، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ وتوێژه‌كان له‌چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستوری عێڕاقدا، هه‌روه‌ها هانده‌ری‌ نه‌هێشتنی‌ باری‌ نائاسایی نێوان هه‌رێم‌و به‌غدا بێ‌ به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دادپه‌روه‌ریی تێدا بچه‌سپێ‌.


555 جار خوێندراوەتەوە
05/12/2017

بابەتی زیاتر