داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی: گه‌ر به‌بێ ووردبینی موچه‌ بنێرین ناگاته‌ ده‌ستی كه‌سانی شایسته‌


په‌یام ـ

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاند لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌ بۆ وردبینیی‌ ناوی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، وتیشی ئه‌گه‌ر به‌بێ وردبینیی موچه‌ بنێرین، ئه‌وا ناگاته‌ ده‌ست كه‌سانی شایسته‌.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ له‌ وتاری‌ هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ پێمده‌وترێت به‌وشێوه‌یه‌ی رابردوو پاره‌ مه‌نێره‌، چونكه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی‌ خۆسه‌پێنه‌كان و لایه‌نگرانی‌ حزبه‌كان و ناگاته‌ ده‌ستی‌ هاوڵاتی‌ ئاسایی.

عه‌بادی ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ ده‌ستیان به‌ وردبینیكردنی‌ سه‌ره‌تایی كردووه‌ و زۆر ناخایه‌نێت و داوام له‌ چاودێری‌ دارایی كردووه‌ وردبینی‌ بكات و هه‌نگاوی‌ سه‌ره‌تایی ده‌نێین بۆ پێدانی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم.

 سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێنه‌كردنی‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق رایگه‌یاند داواكاریه‌كانمان روونه‌، ده‌بێت فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌ندیدا بێت و پێویسته‌ برایانی‌ هه‌رێم له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ رازی‌ بن و دواتر ئاماده‌ین بۆ وتووێژ.

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی ووتی‌ دواجار كورده‌كان گه‌لی‌ ئێمه‌ن و به‌دوای‌ رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێم خزمه‌تگوزارییان پێبگه‌یه‌نم و مووچه‌یان بۆ بنێرم بۆیه‌ پێویستیان به‌ كه‌سێك نییه‌ فشارم لێبكا بۆ ئه‌وه‌ی‌ خزمه‌تگوزارییان بۆ دابین بكه‌ین.

3179 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر