Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌شناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت


په‌یام ـ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٢٤ کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت و ئێوارەش باران بارین دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی هاتنی نزمە پاڵەپستۆی رۆژئاوای ئێران، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سبەی لە هەریەک لە شارەکانی، هەولێر، دهۆک و سلێمانی، ئاسمان هەور دەبێت و هەندێک کات بارانێکی مام ناوەند دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، لە شاری کەرکووکیش ئاسمان هەور دەبێت و لەگەڵ بارانێکی مام ناوەند.

هەر بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە شاری هەولێر ١٠ پلە و نزمترین پلەش ٨ پلە دەبێت، هەروەها لە شارەکانی سلێمانی بەرزترین پلە ٧ پلە و نزمترین پلە ٥ پلە دەبێت و لە کەرکووک بەرزترین پلە ١٤ پلە و نزمترین پلە ١٠ پلە و لە شاری دهۆکیش بەرزترین پلە ٧ پلە و نزمترین پلەش ٦ پلە دەبێت.

خێرایی با بە گشتی لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و مەودای بینینیش لە ٦ کیلۆمەتر تا ٧ کیلۆمەتر دەبێت لە سەرجەم شارەکانی کوردستان.

1726 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر