Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێشتا ته‌رمی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵه‌ح لای حوسییه‌كانه‌و به‌ خاك نه‌سپێدراوه‌


په‌یام ـ

سەركردەیەك لە پارتی كۆنگرەی میللی گشتی یەمەن رایگەیاند، هێشتا تەرمی سەرۆكی پێشووی وڵات، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح لای حووسییەكانە.

ئەو سەرکردەیە رەتی كردەوە كە حووسییەكان، تەرمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح-یان بەخاك سپاردبێت وەك ئەوەی لە میدیاكاندا بڵاوبووەتەوە.

سەركردەكە كە نه‌یویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ وتی: "حووسییەكان نیازیان هەیە تەرمی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح رادەستی هۆزی سەنعان بكەن، بەڵام بۆ ئەوە مەرجەیان داناوە، ئەویش ئەوەیە نابێت هۆزەكە رێورەسمی جەماوەریی بۆ بە خاك سپاردنی تەرمەكەی ساڵح رێك بخەن".

سەرچاوەكە وتیشی: "حووسییەكان مەرجی ئەوەشیان داناوە كە نابێت تەرمی ساڵح رەوانەی پزیشكی دادوەریی بكرێت، هەروەها نابێت تەرمەكە لە باخچەی مزگەوتی ساڵح لە سەنعا بەخاك بسپێردرێت وەك پێشتر ساڵح داوای كردبوو".

پێشتر لە میدیاكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە گوایە شەوی رابردوو، حووسییەكان تەرمەكەی ساڵح-یان لە سەنعا بەخاك سپاردووە.

454 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر