Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاپای ڤاتیكان نیگه‌رانی ده‌ربڕی له‌ بڕیاری ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل


په‌یام ـ

پاپای ڤاتیكان له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ئیسرائیل بۆ ئه‌و شاره‌ ڕایگه‌یاند : " ناتوانم بەرامبەر بە قودس بێده‌نگ بم."

لە میانی گوتاری هەفتانەی خۆیدا لە رۆژانی چوارشەممە کە لە هۆڵی پاولوسی شەشەم دەیدات، پاپای ڤاتیکان باسی لە پلانی ئەمریکا دەربارەی شاری قودس كرد.

لە بەشی کۆتای وتاره‌كه‌یدا پاپا گوتی: "ئێستا بیری من لای قودسە. ناتوانم بێدەنگ بم بەرامبەر ئەو نیگەرانییە قوڵەی کە بە هۆی دوایین دۆخی سەرهەڵداوی ناوچەکە دروست بووە"، هاوکات پاپای ڤاتیکان بانگەوازیشی کرد کە بە پێی بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان رێز لە کیانی شارەکە بگیرێت.

پاپا ئاماژەی بەوەدا کە قودس بۆ موسڵمان و مەسیحی و یەهودییەکان شارێکی پیرۆزە، هاوکات پەرستگای ئەو سێ دینە لەم شوێنە هەیە، هەر بۆیە شوێنێکی تایبەتە لە رووی ئاشتییەوە.

لەم نێوەندەدا گوتەبێژی ڤاتیکان، گریگ بروک لە لێدوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی ئیتاڵی، ئاماژەی بەوەدا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پاپا لەسەر خواستی سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس پەیوەندیەکی تەلەفۆنی په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌كه‌وه‌ ئەنجام داوە.

663 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر