Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیداره‌ی قه‌زای خورماتوو ڕاپۆرتێك پێشكه‌شی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات


په‌یام ـ

ئه‌مڕۆ پەرلەمانى کوردستان  دانیشتنى ژمارەى دووى ئاسایی خۆی  به‌ڕێوه‌برد و له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دۆخى ناوچە جێناکۆکەکان بە گشتى و دۆخى شارۆچکەى خورماتوو بە تایبەتى تاوتوێ کرد پاشان راپۆرتى ئیدارەى قەزاى خورماتوو بۆ پەرلەمانتاران خوێندرایەوە.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ قایمقامى قەزاى خورماتوو و سەرۆکى ئەنجوومەنى قەزاکە له‌به‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌ڕله‌مان نه‌یانتوانی له‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌شدار ببن  بۆیە قایمقامى قەزاى خورماتوو، شەلال عەبدول راپۆرتەکەى رادەستى پەرلەمانتارێک کرد بۆ ئەوەى بە نوێنەرایەتى ئیدارەى خورماتوو و خەڵکى خورماتوو بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان و پەرلەمانتاران بخوێندرێتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدرا کە ئەوەى لە دواى ١٦ ئۆکتۆبەرەوە رووبەڕووى خورماتوو بووەتەوە، پێچەوانەى هەموو بنەما یاسایی، دەستوورەیی و دیموکراسییەکان بووە، بەو پێیەی پێکهاتەى سەرەکى خورماتوو کوردن لە ترسى کوشتن و رفاندن کە لە پێشتووتر دژ بە کورد روویداوە ئاوارە بوون و ئێستاش ئاوارەکان لە دۆخێکى خراپدان.

هه‌ر له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئیدارەى قەزاى خورماتوو داواى لە پەرلەمانى کوردستان کرد کە پەلە بکەن لە راگرتنى سووتاندن، تاڵانکردن و تەقاندنەوەى ماڵى هاووڵاتییانى کورد لە قەزاکە، هەروەها فشار بخرێتە سەر حکوومەتى ناوەندى و کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى بۆ پێکهێنانى لێژنەیەکى هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە و خستنەڕووى راستى رووداوەکان لە ١٦ ئۆکتۆبەر و هەوڵى جددى بدرێت بۆ راگرتنى هەموو جۆرە گۆڕانکارییەک کە لە ئێستادا هەوڵدەدرێت بەڕێوەبەرانى یەکە ئیدارییەکان بگۆڕدرێن لە قەزاکەدا.

بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی ئێستای قه‌زاكه‌ش راپۆرتەکەى ئیدارەى قەزاى خورماتوو پێشنیاری  رەوانەکردنى هێزێکى هاوبەش، یان هێزێکى ئاشتىپارێزى نێودەوڵەتى یاخود هێزێکى هاوپەیمانان بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى ناوچەکە و گەڕانەوەى ئاوارەکان دەکات، لەبەر ئەوەى لە ئێستادا پێکهاتەى کورد و عەرەبى زیاتر لە دوو ناحیە و زیاتر لە ٥٠ گوندى سنوورى قەزاى خورماتوو ئاوارەن.

داواش لە پەرلەمانى کوردستان کرا کە ئەوەى بەسەر خورماتوو هات بە تاوانى جەنگ و بە جینۆساید بناسێندرێت و ئەنجامدەرانى تاوانەکانیش بدرێنە دادگاى نێودەوڵەتى لە هەمان کاتیشدا هەوڵبدرێت بۆ قەرەبووکردنەوەى زیانبەرکەوتووانى رووداوەکانى دواى ١٦ ئۆکتۆبەر.

شایه‌نی باسیشه‌ لە دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆی په‌ڕله‌مانی كوردستاندا له‌ گفتوگۆیەکى کراوەدا فراکسیۆنەکانى پەرلەمانى کوردستان تاوتوێى دۆخى ناوچە جێناکۆکەکان گشتى و قەزاى خورماتوویان بە تایبەتى کرد، وێڕاى قەرەبووکردنەوەى هاووڵاتییانى خورماتوو، گفتوگۆ لەسەر ئاساییکردنەوەى دۆخى خورماتوو و تەواوى ناوچە جێناکۆکەکان کرا. هەرەیەکە لە لێژنەى مافى مرۆڤ، لێژنەى پێشمەرگە، لێژنەى ماددەى ١٤٠ و لێژنەى یاسای پەرلەمانى کوردستان راپۆرتى خۆیان پێشکەش بە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کرد.

369 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر