داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

چه‌مچه‌ماڵ.. خوێندنگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ زانستی فه‌رمووده‌ كرایه‌وه‌


په‌یام ـ چه‌مچه‌ماڵ

یه‌كه‌م خوێندنگه‌ی‌ ئایینی‌ تایبه‌ت به‌ زانستی‌ فه‌رمووده‌ له‌قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌و بواره‌ له‌سه‌رتاسه‌ری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

له‌ مه‌راسیمێكدا و به‌ ئاماده‌بوونی‌ هه‌ر یه‌ك له‌ د.محمد بامۆكی‌ و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسی و جه‌زا ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی‌ حه‌وتی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ یه‌كه‌م خوێندنگه‌ی‌ ئاینی‌ تایبه‌ت به‌ زانستی‌ فه‌رمووده‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ری‌ مه‌زن دروودی‌ خوای‌ له‌سه‌ر بێت كرایه‌وه‌.

خوێندنگاكه‌ سێ لق له‌خۆ ده‌گرێت له‌هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌نته‌ری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و ناحییه‌كانی‌ شۆڕش و ته‌كیه‌ ده‌بێت و به‌هه‌ر سێ لقه‌كه‌ نزیكه‌ی‌ 100 فێرخواز له‌ خۆده‌گرێت به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌.
بڕیاره‌ هه‌مان خوێندنگه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌دا له‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی‌ هه‌ولێر و سلێمانی‌ و ڕانیه‌ بكرێته‌وه‌.

له‌ داهاتووشدا له‌ زۆربه‌ی‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێم هه‌مان خوێندنگه‌ ده‌كرێته‌وه‌، سه‌رجه‌م لقه‌كانیشی‌ سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی‌ په‌ره‌پێدان و بانگه‌وازی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی كوردستانه‌..

377 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر