داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پۆتین دوباره‌ خۆی كاندید ده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ 

سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌ هه‌ڵبژارنه‌كانی ساڵی داهاتوویی رووسیا دووباره‌ خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید ده‌كاته‌وه‌.
پوتین له‌میانی به‌شداری له‌چالاكییه‌ك له‌شاری نیژنی نۆڤگۆرۆدی وڵاتی رووسیا وتی‌"له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتوو خۆم كاندید ده‌كه‌مه‌وه‌". 
بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا له‌ به‌رواری 18ی ئازاری 2018 ئه‌نجام بدرێت و پێشبینی‌ ده‌كرێت پوتین پارێزگاری له‌ كورسییه‌كه‌ی بكات. 
به‌پێی ئه‌و راپرسییه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌زگای رای گشتی رووسی ئه‌نجام دراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌دا 68ی ده‌نگده‌رانی رووسیا دووباره‌ ده‌نگ به‌ پوتین ده‌ده‌نه‌وه‌. 
هه‌ربه‌ پێی ئه‌نجامی راپرسییه‌كه‌، نزیكترین ركابه‌ری پوتین به‌ رێژه‌ی سه‌دا حه‌وت سه‌رۆكی گشتی پارتی دیموكراتی لیبرالی رووسیا، ڤلادمیر جیرینۆڤسكی و به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا چوار سه‌رۆكی پارتی كۆمینیستی رووسیا، گێنه‌دی زیوگانۆڤ-ه‌. 

262 جار خوێندراوەتەوە
06/12/2017

بابەتی زیاتر