Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بڕیاره‌كانی تره‌مپ له‌باره‌ی‌ قودسه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستیی جیهانیی كاردانه‌وه‌ی‌ توندی به‌دوادا هات


په‌یام ـ

سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆی له‌سه‌ر ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كرد‌و بڕیاریشی دا باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و شاره‌ بگوازێته‌وه‌.

له‌ به‌رانبه‌ردا، مه‌محمود عه‌بباس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین له‌ میانی وتارێكیدا ڕایگه‌یاند: قودس پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینه‌و زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر و دێرینتره‌ كه‌ بڕیارێك شوناسی بگۆڕێت.

مه‌حمود عه‌باس بانگه‌وازی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی له‌باره‌ی‌ دواپێشهاته‌كانه‌وه‌ كرد‌و وتیشی: بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ مانای‌ پاشه‌كشه‌ له‌ پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی دێت.

لای‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل خۆشحاڵیی خۆی به‌ بڕیاره‌كانی تره‌مپ ده‌ربڕی‌و به‌ مێژوویی ناوی برد‌و داوای له‌ وڵاتانی دیكه‌ش كرد هه‌مان هه‌نگاوی ئه‌مریكا هه‌ڵبگرن.

بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیش بڕیاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكای به‌ ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی‌و پیرۆزییه‌كانی وه‌سف كرد.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیاش بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپی ئیدانه‌ كرد‌و به‌ نایاسایی‌و نابه‌رپرسیارانه‌ ناوی برد.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاند: قودس به‌ عه‌ره‌بێتی‌ و ئیسلامێتی ده‌مێنێته‌وه‌، كێ پێی خۆشه‌، با پێی خۆش بێت، كێش پێی ناخۆشه‌ با پێی ناخۆش بێت.

سه‌رۆك كۆماری‌ لوبنانیش لای‌ خۆیه‌وه‌ ئیدانه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكای له‌باره‌ی‌ قودسه‌وه‌ كرد و به‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر پڕۆسه‌ی‌ ئاشتی‌و سه‌قامگیریی ناوچه‌ لێكی دایه‌وه‌.

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا كه‌ ئێستا به‌ سه‌ردانێك له‌ جه‌زائیره‌ بێتاقه‌تیی خۆی له‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ڕاگه‌یاند‌و وتی: پاریس پشتیوانیی له‌ بڕیاره‌ تاكلایه‌نه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ قودسه‌وه‌ ناكات.

805 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر