داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دۆست و دوژمنه‌كانی تره‌مپ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دێنه‌ جواب


په‌یام ـ

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و له‌ وتارێكیدا دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا قودسی وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و بریاری هه‌رچی زووتر گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ ئه‌و شاره‌دا، ڕاسته‌وخۆ و دوای وتاره‌كه‌ كۆمه‌ڵێك كاردانه‌وه‌ی له‌ هه‌ردوو به‌ره‌ی دۆست و دوژمنه‌كانی تره‌مپه‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌.

له‌ هه‌مانكاتدا مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌ڵه‌ستین له‌ میانی وتارێكیدا ڕایگه‌یاند: قودس پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستینه‌و زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تر و دێرینتره‌ كه‌ بڕیارێك شوناسی بگۆڕێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیش بڕیاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكای به‌ ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی‌و پیرۆزییه‌كانی وه‌سف كرد.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ڕایگه‌یاند: قودس به‌ عه‌ره‌بێتی‌ و ئیسلامێتی ده‌مێنێته‌وه‌، كێ پێی خۆشه‌، با پێی خۆش بێت، كێش پێی ناخۆشه‌ با پێی ناخۆش بێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وڵاتانی هاوپه‌یمانی تره‌مپیش به‌رهه‌ڵستی ئه‌م بڕیاره‌یان كرد و به‌ هه‌نگاوێك بۆ نانه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی له‌ ناوچه‌كه‌ وه‌سفیانكرد. هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا هاتنه‌ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه.
 تێریزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس گرژی و ئاڵۆزی دروستدەکات و ده‌ بێت ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش بكرێن له‌و شاره‌.

سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساش بێتاقه‌تیی خۆی له‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ڕاگه‌یاند‌و وتی: پاریس پشتیوانیی له‌ بڕیاره‌ تاكلایه‌نه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ قودسه‌وه‌ ناكات.

له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیاش ئەنجێلا مێرکڵ، رایگەیاند: "گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم رەتدەکەینەوە و ئەمە کێشەی ناوچەکە زیاتر دەکات.


316 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر