Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ قودس ڕه‌تده‌كاته‌وه‌


په‌یام ـ

سەرۆک کۆمار بەرەسمی ناسینی قودس وەک پایتەختی ئیسراییل لە لایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە رەتدەکاتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا سەرۆک کۆماری عێراق دکتۆر فوئاد مەعسوم له‌سه‌ڕ بڕیاره‌كه‌ی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای هاته‌ ده‌نگ و وه‌ها بریارێكی رەتکردەوە و هۆشدارییدا لە دەرەنجامی مەترسیداری جەنگ و ململانێی چەکداریی و پەرەسەندنی تێرۆر کە ناوچەکە و جیهان به‌هۆی بڕیاره‌كه‌وه‌ بەخۆیەوە دەبینێت.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ ئەم بڕیارە بڕیارێكی ستەمکارو بێ بیانوەی ئیدارەی ئەمریکایه‌ و گورزێکی توندیش ئەوەشێنێت لە پرۆسەی ئاشتیی لە ناوچەکەدا،رونیشیکردۆتەوە ئەم بڕیارە پێشێلکردنێکی ئاشکرای قانونی نێودەوڵەتیی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتوەکانە لەو روەوە سەرباری ئەوەی پێشێلکردنی مافە رەواکانی گەلی فەڵەستینی برایە و رەتکردنەوەی توندی عێراقی بۆ بڕیاره‌كه‌ دوپاتكرده‌وه‌. 

سەرۆک کۆمار ئه‌وه‌شی وتووه‌ كه‌ تاکە چارەسەری رەواو سەرتاسەریی مەسەلەی فەڵەستین هەر بە دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستینی سەربەخۆ دێتەدی و شادبونی بە مافەکانی دەبێت لەسەر بنەمای گەڕانەوە بۆ هێڵەکانی چواری حوزەیرانی 1967 کە پاتەختەکەی قودسی پیرۆز بێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا سه‌رۆككۆماری عێراق داوا لە هەموو برایانی فەڵەستین کردوە یەکێتیی ریزی نیشتمانییان و ریزەکانی فەڵەستین بەهێز بکەن بەو پێیەی کە کۆڵەکەی داکۆکیکردنە لە مافە رەواکانیان.


808 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر