Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دیندار زێباری: هیچ كه‌س و لایه‌نێكی بكوژی ڕۆژنامه‌نووس نییه‌ دادگایی نه‌كرابێت


په‌یام ـ 

به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: هیچ كه‌س و لایه‌نێكی بكوژی ڕۆژنامه‌نووس نییه‌ دادگایی نه‌كرابێت و توندترین سزا نه‌درابێت.

دیندار زێباری‌، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ گفتوگۆیه‌كدا به‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ ڕاگه‌یاندووه‌ "ئه‌و پێشێلكارییه‌ی‌ له‌ هه‌رێمی كردستان به‌رانبه‌ر مافه‌كانی‌ مرۆڤ هه‌یه‌، زۆر كه‌مه‌ و تاكه‌ كه‌سیه‌".
دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، ڕایگه‌یاندووه‌ "ڕه‌نگه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌ بێت كه‌ هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و له‌گه‌ڵ عێراق ناوی‌ ده‌هێنرێت، كه‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌ ڕووی‌ پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌وه‌ زۆر جیاوازن".
سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه‌ی‌ له‌ هه‌رێم به‌رانبه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان هه‌یه‌، به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌خنه‌ی‌ ئه‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌نووسان ده‌گرێت كه‌ "پابه‌ندی‌ یاسای‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ نابن".
ناوبراو ڕایشیگه‌یاندووه‌ "هیچ بكوژێكی ڕۆژنامه‌نووسان له‌ دادگا ڕزگاری‌ نه‌بووه‌ و به‌ زووترین كات دادگایی كراوه‌ و توندرین ڕێوشوێنیان به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌دان كه‌یسی‌ پێشێلكردنی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ و تیرۆركردنی‌ ڕۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ن و، بكوژ و تاوانبارانیان ده‌ستگیر نه‌كراون.

586 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر