داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لی‌ مه‌خموور:هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر كه‌مپی‌ مه‌خموور ئاسمانی‌ بووه‌


په‌یام ـ 

ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لی‌ مه‌خموور ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر كه‌مپی‌ مه‌خموور ئاسمانی‌ بووه‌ و حكومه‌تی‌ عێراق و ئه‌و هێزانه‌ی‌ ئاسمانی‌ عێراق به‌كارده‌هێنن لێی‌ به‌رپرسیارن.

ئه‌نجومه‌نی‌ گه‌لی‌ مه‌خموور ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردووی‌ سه‌ر كه‌مپی‌ "شه‌هید ڕۆسته‌م جودی‌" له‌ مه‌خموور بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌ "شه‌وی‌ ڕابردوو هێرشێكی هه‌وایی بۆ سه‌ر باره‌گای‌ هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ریی مه‌خموور ئه‌نجام دراوه‌، كه‌ ئه‌و هێزه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤وه‌ بۆ پاراستنی‌ هاووڵاتیانی مه‌ده‌نیی كه‌مپه‌كه‌ دامه‌زراوه‌".

به‌پێی‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ "به‌هۆی‌ هێرشه‌كه‌وه‌ باره‌گای‌ ئه‌و هێزه‌ ڕووخاوه‌ و ژماره‌یه‌ك كوژرا و برینداریشی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌".

ئه‌نجومه‌نی گه‌لی مه‌خموور ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لایه‌نی‌ به‌رپرسیار له‌و هێرشه‌ كه‌ نازانرێت له‌لایه‌ن كێوه‌ ئه‌نجام دراوه‌، حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و ئه‌و هێزانه‌ن كه‌ ئاسمانی عێراق به‌كارده‌هێنن".
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ داوای‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات.
شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر شه‌ش و ٤٥ خوله‌ك هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌ سه‌ر شوێنی هێزه‌كانی پاراستنی جه‌وهه‌ری له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی مه‌خموور، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان هێرشه‌كه‌ 10 كوژراو و برینداری‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌.

271 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر