داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڕیاری تره‌مپ به‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی زایۆنی ئیدانه‌ ده‌كات


ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌


ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی شاری قودس وه‌ك پایته‌ختی قه‌واره‌ی زایۆنی ئیدانه‌ ده‌كات، وه‌ به‌ هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداری ده‌زانێت بۆ تێكدانی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ناوچه‌كه‌ خۆی له‌ دۆخێكی ناجێگیردایه‌.

وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ ڕێزنه‌گرتنه‌ له‌ پیرۆزییه‌كانی موسوڵمانانی جیهان، چونكه‌ قودس ڕووگه‌ی یه‌كه‌می موسوڵمانانه‌و پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌ دڵی هه‌موو موسوڵمانێكدا.



كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سیاسی
7/12/2017

1970 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر