داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ پێكدادانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و سوپای‌ ئیسرائیلی‌ لێكه‌وته‌وه‌


په‌یام ـ 

بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌قودس" پێكدادانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و سوپای‌ ئیسرائیلی‌ لێكه‌وته‌وه‌" هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئیسرائیلیش كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌.

له‌شاری‌ خه‌لیلی‌ باشوری‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا پێكدادانی‌ توند له‌نێوان هێزێكی‌ سوپای‌ ئیسرائیل و ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ ڕویداو هێزه‌كه‌ی‌ ئیسرائیل به‌ده‌ستڕیژی‌ گولله‌و گازی‌ فرمێسكڕێژ وه‌ڵامی‌ خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌، هاوشیوه‌ی‌ خه‌لیل له‌شاری‌ به‌یتله‌حم ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و له‌لایه‌ن هێزێكی‌ ئیسرائیلییه‌وه‌ وه‌ڵامدرانه‌وه‌.

هاوكات له‌هه‌ردوو شاری‌ توڵكه‌ره‌م و قه‌لقیلیه‌ 15 فه‌ڵه‌ستینی‌ له‌ئه‌نجامی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ ئیسرائیل برینداربوون، له‌كه‌رتی‌ غه‌زه‌ش سێ‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ له‌ئه‌نجامی‌ پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزێكی‌ سوپای‌ ئیسرائیل برینداربوون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئیسرائیلی‌ بڵاویكرده‌وه‌ سوپاو پۆلیسی‌ ئیسرائیل كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌و خۆیان بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاماده‌ كردووه‌" به‌تایبه‌ت دوای‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توڕه‌یی نوێژخوێنان له‌وكاته‌دا بته‌قێته‌وه‌. 


94 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر