داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وەزیری کشتوکاڵ: ھەرێم ئامادەی ڕادەستکردنی خاڵە سنورییەکانه‌ بە بەغدا


په‌یام ـ

عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گشتیی و راوێژکارانی وەزارەتدا کرد.

سەرەتا پوختەی ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانی باس کرد، بە تایبەتیش ئەو خاڵەی پەیوەست بوو بە سەردانەکەی ئەم دواییەی شاندی سەرۆکایەتیی حکومەت کرد بۆ وڵاتی فەرەنسا.

وەزیری کشتوکاڵ روونیشی کردەوە "سەردانێکی سەرکەوتوو بووە، بە تایبەتی پاریس دووپاتیکردۆتەوە کە بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی کورد و ھەوڵەکان بە ئاراستەی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی ناوەند"
جەختیشکراوەتەوە لەسەر ھەندێ داواکاریی دەستووری لەوانە ماددەی ١٤٠ و دابینکردنی مافە دەستوورییەکان.

سەبارەت بە رێکەوتنیش لەسەر دەروازە سنوورییەکان عەبدولستار مەجید باسی لەوەکرد "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران راوبۆچوونی ھەرێمی لەم رووەوە خستۆتەڕوو کە ئامادەن خاڵە گومرگییەکان رادەست بکەن بەڵام لە رێی لیژنەی تەکنیکییەوە دوای رێککەوتنی ھاوبەشی نێوان ھەولێر و بەغدا"

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە باسکردنی پێویستیی وەزارەت بە (رووپێو) بۆ راپەڕاندنی ئیش و کارەکانی کشتوکاڵ و لەم بارەوە وەزیری کشتوکاڵ دووپاتیکردەوە "داوای لە سەرۆکی حکومەت کردووە بە ھەڵاوێرو بەپێی ناوچەکان چەند رووپێوێک دابمەزرێنێت، ئەویش لەلای خۆیەوە رەزامەندی داوە، دوای ئەوەی کە وەزارەت لە رێی لیژنەیەکی پسپۆڕو شارەزاوە و بەپێی مەرج و سیڤییەکان دەست بەم ھەنگاوە دەکات".

ھەر لە کۆبوونەوکەدا جەختکرایەوە لەسەر پڕۆژەی چارەسەری زێدەڕۆیی و پەیوەست بە تەسویەو تەملیک و بەرزبکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، ئەمەو لە کۆبوونەوەکەدا لەلایەن ئامادەبووانەوە راو سەرنج دەربارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆیان لەسەر کرا.


1195 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر