داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

جه‌عفه‌ر ئیمینكی: ده‌بێت حكومه‌ت و حزبه‌كان كاتێك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریبكه‌ن


جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان ده‌ڵێت "ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریبكرێت".

جه‌عفه‌ر ئیمینكی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌ڕله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دیاریكردنی‌ ڕۆژێك بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مه‌ش پێویستی‌ به‌ یاسایه‌كی‌ نوێ‌ هه‌یه‌ و ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌كانیشی‌ له‌سه‌ربێت". 

ڕاشیگه‌یاند "كۆمسیۆن نوسراوی‌ ئاراسته‌ی‌ په‌ڕله‌مان و حوكمه‌ت كردووه‌ تاوه‌كوو ڕۆژێك دیاریبكه‌ن و كۆمیسیۆنیش ئاماده‌كاری‌ بۆبكات".

ده‌بوو یه‌كی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامبدرێن، به‌لاَم به‌هۆی‌ ئه‌وكێشه‌ گرفتانه‌ی‌ به‌سه‌ر هه‌رێمدا هاتن هه‌ڵبژاردنه‌كان دواخران و تائیستاش كاتێكه‌ی‌ دیارینه‌كراوه‌.

403 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر