داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مانگی سوری فه‌ڵه‌ستینی: له‌ پێكدادانه‌كانی ئه‌مرۆدا 108 هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون


په‌یام ـ 

له‌كاردانه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ تره‌مپدا ده‌رباره‌ی‌ قودس" بزووتنه‌وه‌ی‌ حه‌ماس داوای‌ ڕاپه‌ڕینی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ ده‌كات.

ئیسماعیل هه‌نییه‌ به‌رپرسی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ حه‌ماس له‌وتارێكدا داوای ڕاپه‌ڕینی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی‌ كرد و ڕایگه‌یاند" تره‌مپ په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ی‌.
هه‌نییه‌ وتیشی‌ ڕاپه‌ڕینی‌ گه‌لی‌ فه‌ڵه‌ستین به‌ڕووی‌ داگیركاریی‌ ئیسرائیلدا، تاكه‌ ڕێگه‌ی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ سیاسه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكایه‌ به‌رامبه‌ر فه‌ڵه‌ستین.
به‌رپرسی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ حه‌ماس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌ئێستادا هیچ هه‌لێك بۆ ئاشتی‌ له‌ئارادا نه‌ماوه‌و بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ كۆتایی به‌قۆناغی‌ ئاشتی‌ هێنا، وتیشی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ی‌ كارده‌كات بۆ هه‌ڵـگیرسانی‌ ڕاپه‌ڕینێكی‌ سه‌رتاسه‌ری‌.
هه‌نییه‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوان ئه‌مریكاو ئیسرائیلی‌ به‌هاوپه‌یمانێتی‌ شه‌یتانی‌ ناوبردو داواشی‌ له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌ فه‌ڵه‌ستین كرد" خۆی‌ له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئۆسڵۆ ڕزگار بكات كه‌ به‌وته‌ی‌ هه‌نییه‌ ئه‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ شه‌رعیه‌تی‌ به‌ ئیسرائیلداوه‌، هاوكات داوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌په‌له‌ی‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ كرد بۆدۆزینه‌وه‌ی‌ ڕێگه‌چاره‌ی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ، هاوكات داوای‌ له‌وڵاتان عه‌ره‌بی‌ كرد لووتكه‌یه‌كی‌ عه‌ره‌بی‌ تایبه‌ت به‌قوس ببه‌ستن.

بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌قودس" پێكدادانی‌ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان و سوپای‌ جوله‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه‌" هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی‌ ئیسرائیلیش كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشییه‌وه‌.

له‌شاری‌ خه‌لیلی‌ باشوری‌ كه‌ناری‌ خۆرئاوا پێكدادانی‌ توند له‌نێوان هێزێكی‌ سوپای‌ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌و ژماره‌یه‌ك گه‌نجی‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ ڕویداو هێزه‌كه‌ی‌ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ به‌ده‌ستڕیژی‌ گولله‌و گازی‌ فرمێسكڕێژ وه‌ڵامی‌ خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه‌، هاوشیوه‌ی‌ خه‌لیل له‌شاری‌ به‌یتله‌حم ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ری‌ فه‌ڵه‌ستینی‌ ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و له‌لایه‌ن هێزێكی‌ جوله‌كه‌وه‌ وه‌ڵامدرانه‌وه‌.
هاوكات له‌هه‌ردوو شاری‌ توڵكه‌ره‌م و قه‌لقیلیه‌ 15 فه‌ڵه‌ستینی‌ له‌ئه‌نجامی‌ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وی‌ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ برینداربوون، له‌كه‌رتی‌ غه‌زه‌ش سێ‌ هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی‌ برینداربوون.
هاوكات، مانگی سوری فه‌ڵه‌ستینی رایگه‌یاند: له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌، 108 هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ئیسرائیلی‌ بڵاویكرده‌وه‌ سوپاو پۆلیسی‌ قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تی‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌و خۆیان بۆ ڕوبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی‌ كاردانه‌وه‌ی‌ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاماده‌ كردووه‌" به‌تایبه‌ت دوای‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ كه‌چاوه‌ڕوان ده‌كرێت توڕه‌یی نوێژخوێنان له‌وكاته‌دا بته‌قێته‌وه‌.

518 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر