داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕێژه‌ی‌ جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران له‌ عێراق له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌


په‌یام ـ 

ئاماره‌كانی عێراق نیشانی ده‌ده‌ن كه‌ له‌ هه‌ر ڕۆژێكدا 898 حاڵه‌تی هاوسه‌رگیریی‌ و له‌ به‌رانبه‌ریشدا 210 جیابوونه‌وه‌، تۆمار كراوه‌، به‌مه‌ش ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 23ـی حاڵه‌ته‌كانی هاوسه‌رگیریی به‌ جیابوونه‌وه‌ كۆتاییان پێدێت.
 به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای دادوه‌ریی عێراق له‌ سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م، واته‌ له‌ 10 مانگی ڕابردوودا 273 هه‌زار و 43 گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریی‌و 61 هه‌زار و 127 جیابوونه‌وه‌ش، له‌نێو دادگاكان‌و له‌ ده‌ره‌وه‌، تۆمار كراون، واته‌ له‌ هه‌ر ڕۆژێكدا 898 پڕۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیریی‌و 201 جیابوونه‌وه‌‌و ته‌ڵاق ڕوویداوه‌.

چاودێرانی دۆخی عێراق هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بۆ "زۆربوونی بێكاری‌و هه‌ژاری"، "كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات"، "خراپی دۆخی ئابووری ئه‌منیی" ده‌گێڕنه‌وه‌.

396 جار خوێندراوەتەوە
07/12/2017

بابەتی زیاتر