داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕۆناڵدۆ بۆ پێنجه‌م جار بووه‌ خاوه‌نی تۆپی ئاڵتونی


په‌یام ـ 

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ جاری‌ پێنجه‌م له‌مێژوویدا بووه‌ خاوه‌نی‌ تۆپی‌ ئاڵتونی‌ باڵۆن دۆڕ.
ئه‌مشه‌و گۆڤاری‌ فرانس فتبۆڵ له‌ ئاهه‌نگێكی‌ بچوكدا باشترین یاریزانی‌ وه‌رزی‌ پێشووی‌ دیاری‌ كرد به‌ ئامده‌بونی‌ چه‌ند نی ئه‌ستێره‌ی‌ تۆپی‌ پێی، له‌ ئه‌نجامیشدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی‌ 946 خاڵ كۆبكاته‌وه‌و  خه‌ڵاته‌كه‌ بباته‌وه‌و سه‌ربكه‌ویت به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌ له‌ ۆنێل میسی‌ ونیمار كه‌ ركابه‌ریان ده‌كرد .
رۆناڵدۆ له‌ ساڵی‌ 2017 له‌ كۆی‌ 56 یاری‌ توانی‌ 49 گۆڵ تۆماربكات وله‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا چه‌ندین ده‌سكه‌وتی‌ گرنگ به‌ده‌ستبهێنێت له‌ گرنگترینیان خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپا و خولی‌ ئیسپانی‌ وجامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپی‌  . 
هاوكات له‌ پله‌ی‌ دووه‌م لیۆنێل میسی‌  ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ هات وپله‌ی‌  سێیه‌میش بووه‌ به‌شی‌ نیمار داسیلێڤای‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان ، جان لویجی‌ بفونی‌ گۆڵچی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسیش پله‌ی‌ چواره‌می‌ به‌ده‌ستهێناو لۆكا مۆدریجی‌ كرواتی‌ و یاریزانی‌ ناوه‌ندی‌ ریاڵ مه‌درید بووه‌ خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ پێنجه‌م.

له‌دوای‌وه‌رگرتنی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ش رۆناڵدۆ سوپاسی‌ ته‌واوی‌ هاوڕیانی‌ كرد له‌ یانه‌كه‌ی‌ كه‌ پشتگیرییه‌كی‌ ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و خه‌ڵاته‌ .

264 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر