Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڵه‌ستین له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش سكاڵای له‌ دژی ئه‌مریكا تۆمار كرد


په‌یام ـ

(ڕیاز مه‌نسور) چاودێری هه‌میشه‌یی فه‌ڵه‌ستین له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: فه‌ڵه‌ستین له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش سكاڵای له‌باره‌ی‌ قودسه‌وه‌ له‌ دژی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆمار كردووه‌.

له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش‌و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، فه‌ڵه‌ستین داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كردووه‌ به‌ ڕۆڵی خۆی هه‌ڵبستێت‌و به‌په‌له‌ پرسی داننان به‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، چاره‌سه‌ر بكرێت.

ڕۆژی ڕابردوو (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ فه‌ڕمی دانی نا به‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل‌و بڕیاریشیدا باڵیۆزخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و شاره‌ بگوازێته‌وه‌.

نامه‌كه‌ی‌ نوێنه‌ری‌ فه‌ڵه‌ستین له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هانی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییشی داوه‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.


569 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر