داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. خۆپیشاندان دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ قودس ئه‌نجامدرا



په‌یام ـ


خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی دژی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌قودس ئه‌مریكاشی‌ گرته‌وه‌.

هه‌زاران كه‌س له‌شاری‌ شیكاگۆی‌ ئه‌مریكا دژی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌قودس خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو به‌وتنه‌وه‌ی‌ دروشم داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌یانكرد، به‌شێكیش له‌خۆپیشانده‌ران داوایانكرد تره‌مپ و جێگره‌كه‌ی ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه‌.
خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ناوه‌ندی‌ شاره‌كه‌ ده‌ستیپێكردو خۆپیشانده‌ران به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاڵای‌ فه‌ڵه‌ستین و وتنه‌وه‌ی‌ دروشمی‌ "قودس پایته‌ختی‌ فه‌ڵه‌ستینه‌و بڕوخێ‌ تره‌مپ" چوونه‌ به‌رده‌م كونسوڵـگه‌ری‌ ئیسرائیل له‌و شاره‌، خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ هێمنانه‌و له‌ڕێوشوێنێكی‌ ئه‌منی‌ توندا به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ناساندنی‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل" ناڕه‌زایی به‌رفراوانی‌ جیهانیی‌ لێكه‌وته‌وه‌و پێشبینی‌ ده‌كرێت له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتوودا بازنه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان فراوانتربێت، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ئێستادا له‌چه‌ندین وڵاتی‌ دیكه‌ی‌ جیهان ئاماده‌كاری‌ بۆ خۆپیشاندان ده‌كرێت..

341 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر