Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندان له‌ زۆربه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ قودس ده‌ستی پێكرد


په‌یام ـ 

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ زۆربه‌ی وڵاتان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌ستی پێكرد

له‌ دژی بریاری ناساندنی قودس وه‌كو پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه‌، له‌ ئێستادا له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان و ناوچه‌ جیاجیاكانه‌وه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ستی پێكردووه‌. 

له‌ عومانی پایته‌ختی ئوردون و چه‌ند شارێكی دیكه‌ خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ستی پێكرد و ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیل سوتێنرا، هاوكات له‌ مۆڕیتانیاش خۆپێشاندن دژ به‌ بڕیاری ئه‌مریكا له‌باره‌ی قودسه‌ وه‌ ئه‌نجامدرا.

لای خۆشیه‌وه‌ به‌ هه‌زاران هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی له‌ناو مزگه‌وتی ئه‌قسادا گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و له‌ شارۆچكه‌ی به‌یتو له‌حمیش پێكدادان له‌ نێوان گه‌نجانی فه‌ڵه‌ستینی و هێزه‌كانی ئیسرائیل ڕوویدا. 

هه‌رچی سه‌باره‌ت به‌ عێراقیشه‌ له‌ پارێزگاكانی موسڵ و به‌سره‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد. 

هه‌ر بۆ سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كه‌ له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئیندۆنێزیا ده‌ستی پێكرد.

له‌ توركیاش له‌ 81 پارێزگای ئه‌و وڵاته‌ هه‌ینی توڕه‌یی و به‌ره‌نگاری به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به‌رێوه‌چوو و به‌ جۆرێك كه‌ له‌ ٨٧ هه‌زار ٩٣٥ مزگه‌وتی سه‌رتاسه‌ری توركیا گوتاری هه‌ینی له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ بوو. 

هه‌رچی تونسیشه‌ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ باڵیۆزی ئه‌مریكای له‌ وڵاته‌كه‌ی بانگكردووه‌ و پێی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌وان دژی ئه‌و بریاره‌ن و ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌. 

869 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر