Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. له‌ 87 هه‌زار و 935 مزگه‌وت وتاری هه‌ینی له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ بوو


په‌یام ـ

له‌ ٨٧ هه‌زار و ٩٣٥ مزگه‌وتی سه‌رتاسه‌ری توركیا گوتاری ئه‌م هه‌ینییه‌ له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ درا.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له‌ گوتارێكیدا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ قودسی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند و هه‌روه‌ها بڕیاری دا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بگوازرێته‌وه‌ بۆ قودس. 

بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ نیگه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و نێوده‌وڵه‌تی به‌ دوای خۆیدا، هێنا به‌شێوه‌یه‌ك له‌ ٨٧ هه‌زار ٩٣٥ مزگه‌وتی سه‌رتاسه‌ری توركیا گوتاری ئه‌م هه‌ینییه‌ له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ بوو. هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ زۆرێك له‌ وڵاتان گردبونه‌وه‌ و ناره‌زایی به‌رێوه‌چوو.
هه‌رله‌ توركیا له‌ گوتاری ئه‌م هه‌ینیه‌یی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئایینی توركیادا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ رووداوه‌كانی ئێستای قودس و ده‌وروبه‌ری هێرشكردنی بێبه‌زه‌ییانه‌یه‌ به‌رامبه‌ر ئازادی بیروباوه‌ڕ و ژیانی خه‌ڵك و گوشارخستنه‌سه‌ر و توندوتیژی و به‌ته‌نهاجێهێشتنی دانیشتووانی ئه‌وێیه‌. 

هه‌رله‌وتاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كاروباری ئاینیدا هاتووه‌ كه‌ قودس و ده‌وروبه‌ری كه‌ هه‌زاران ساڵ بووه‌ته‌ لانكی ژماره‌یه‌ك شارستانییه‌ت چه‌ندین پێغه‌مبه‌ری پایه‌به‌رزی وه‌ك حه‌زره‌تی ئیبراهیم، حه‌زره‌تی یه‌عقوب، حه‌زره‌تی موسا، حه‌زره‌تی سوله‌یمان و حه‌زره‌تی عیسای لێ ژیاون. له‌ رووداوی ئیسرا و میعراجیشدا دوا میوانی پیرۆزی قودس حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د موسته‌فا (د.خ.) بوو. یه‌كه‌م رووگای مسوڵمانانیش مزگه‌وتی ئه‌قسایه‌ كه‌ له‌ قودسه‌. قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا موژده‌ و ئه‌سپارده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ بۆ ئێمه‌. هه‌موو موئمینێك له‌ دڵه‌وه‌ گرێدراوه‌ به‌ قودس و شارێكی خۆشه‌ویسته‌. قودس به‌شێك له‌ هیچ خاكێك نییه‌. قودس ته‌نها هی ئه‌و كه‌سانه‌ نییه‌ كه‌ له‌ فه‌ڵه‌ستین و ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌ژین، به‌ڵكو مژاری هاوبه‌شی هه‌موو جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تییه‌.

وتاره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ وه‌ها بڕیارێك پێچه‌وانه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان و رێساكانی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و ده‌بێته‌ هۆی ناسه‌قامگیری و تێكهه‌ڵچوون له‌ ناوچه‌كه‌.


2752 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر