Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت


په‌یام ـ 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ڕه‌خنه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌مریكا به‌و بڕیاره‌ی هه‌موو رێككه‌وتننامه‌كانی پێشێلكردووه‌ و ئه‌و بڕیاره‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ هیچ هاوسه‌نگ نین."

له‌ چوارچێوه‌ی 24ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی رێكخراوی هاریكاری و ئاسایشی ئه‌ورووپا كه‌ له‌ ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا،سێرگی لاڤرۆڤ باسی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل كرد و ڕایگه‌یاند بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل پێشێلكردنی هه‌موو رێككه‌وتننامه‌كانی ئێستایه‌.

لاڤرۆڤ ئه‌وه‌یشی وتووه‌: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ به‌ دوو به‌شه‌وه‌ كه‌ هیچ هاوسه‌نگ نین".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ دوێنێ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی تیله‌رسن، تاوتوێی دۆخی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان كردووه‌ و له‌و باره‌شه‌وه‌ گوتی: "تیله‌رسن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ خوازیارن واژۆ له‌سه‌ر رێككه‌وتنی سه‌د ساڵی بكه‌ن كه‌ قه‌یرانی ئیسرائیل-فه‌ڵه‌ستین به‌ یه‌ك هه‌ڵمه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌كات. ده‌مانه‌وێت بزانین كه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ چ رێككه‌وتنێكه‌.

569 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر