Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جیهان.. ناڕه‌زایی به‌رفراوان دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ به‌ڕێوه‌چوو



په‌یام - 

وه‌ك پێشبینی ده‌كرا، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ قودس كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی به‌رفراوانی به‌دواداهات.

له‌ دوای‌ نوێژی هه‌ینیه‌وه‌، له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ڵه‌ستین‌و توركیا ‌و ئێران‌و ئوردون‌و پاكستان‌و مالیزیا ‌و ئه‌ندۆنیزیا ‌و چه‌ندین ناوچه‌ی‌ دیكه‌ی‌ جیهان خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌چوون.

بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ قودسی وه‌ك پایته‌ختی قه‌واره‌ی‌ جوله‌كه‌ ناساند له‌سه‌ر ئاستی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ریی دژایه‌تی كراو و پێشبینی كاردانه‌وه‌ی زیاتریشی لێده‌كرێت.

له‌ توركیا وه‌ك گوزارشتی ناڕه‌زایی، گوڵی ڕه‌ش له‌ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌نكه‌ره‌ دانرا، له‌ ئێرانیش وێنه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ تره‌مپ‌و ناتانیاهۆ سووتێنران.

له‌ مالیزیاش یه‌كێك له‌ وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی حكومه‌ت پێشڕه‌وی خۆپیشانده‌رانی بۆ به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ كوالالامپور كرد و نامه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ به‌پرسانی باڵیۆزخانه‌كه‌ گه‌یاند.
 
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیش هاوشێوه‌ی دوو ڕاپه‌ڕینه‌كانی دیكه‌، داوا ده‌كات ڕاپه‌ڕینی سێیه‌م دژ به‌ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌رهه‌ڵبدات.


649 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر