داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌: دادگایكردنی به‌رپرسانی هه‌ده‌په‌ یاسایی نییه‌




هاوسه‌رۆكی‌ هه‌ده‌په‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت دادگاییكردنی به‌رپرسانی‌ پارته‌كه‌ی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یاسایی نیه‌.

سه‌رپیل كه‌مالبای هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌دادگاییكردنی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاند" ئه‌م قۆناغه‌ به‌چه‌ندین ڕێكاری نایاسایی به‌ڕێوه‌ده‌برێت و پێمانوایه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دۆسیانه‌ یاسایی نین.

كه‌مالبای له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ناوه‌ندی گشتی هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاند، ڕێگری له‌ ئه‌ندامانی پارته‌كه‌یان كراوه‌ به‌شداری له‌دانیشتنی دادگاییكردنی ده‌میرتاش و یوكسه‌كداغ بكه‌ن، كه‌ له‌شارو شارۆچكه‌ جیاجیاكانی توركیاوه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه‌، وتیشی‌ ته‌نانه‌ت ڕێگری له‌نوێنه‌ره‌ بیانییه‌كانیش كراوه‌ بچنه‌ هۆڵی دانیشتنی دادگاوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد داواكاری كه‌سی ده‌میرتاش له‌ به‌شی دووه‌می دادگای ده‌ستورییه‌وه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی دادگای ده‌ستوری، وتیشی‌ دۆخێك له‌ ئارادانیه‌ نه‌توانی بڕیاری له‌سه‌ر بده‌یت.


314 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر