داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی هه‌رێم: ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرس دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیان هه‌یه‌


په‌یام ـ 

ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له‌شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا 170 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه‌.

حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی‌ هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند" له‌شه‌ش مانگی یه‌كه‌می‌ 2017دا، 170 كه‌یسی گه‌نده‌ڵی له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ركراوه‌، حاكم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا كه‌یسی گه‌نده‌ڵیه‌كان تا ئاستی بریكاری وه‌زیری تێدایه‌.

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك به‌شه‌كانی تری عیراق به‌ده‌رنیه‌ له‌گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی نه‌بوونی پاره‌ گه‌نده‌ڵی كه‌میكردووه‌.

ده‌رباره‌ی به‌ربه‌سته‌كانی‌ به‌رده‌م ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كوردستان،  ناوبراو ئاشكرایكرد به‌ربه‌ست زۆره‌و ئه‌و داتایانه‌ی‌ به‌ده‌ست ئێمه‌ ده‌گات ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه‌ له‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ دام و ده‌زگا جێبه‌جێكاریه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئێمه‌ وه‌ك پێویست نین، وتیشی‌ ژماره‌یه‌كی زۆر به‌رپرس له‌وه‌زیره‌كانی پێشووی حكومه‌ت و بریكاری‌ وه‌زیرو ڕاوێژكارو به‌ڕێوه‌به‌ری" گشتی دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵییان هه‌یه‌.


508 جار خوێندراوەتەوە
08/12/2017

بابەتی زیاتر