Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجومەنی ئاسایش عێراقی لە ژێر بەندی حەوتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەرکرد

ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ عێراق له‌ژێر به‌ندی‌ حه‌وتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رده‌كات.

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بڕیارێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی‌ عێراق له‌ژێر به‌ندی‌ حه‌وتی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ركردووه‌، ئه‌وه‌ش  له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ عێراق پابه‌ندی‌ سه‌رجه‌م مه‌رجه‌كانی‌ به‌رنامه‌كه‌ بووه‌.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ عێراق له‌نیویۆرك زانیویانه‌" كه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش به‌بڕیاری‌ 2390 عێراقی‌ له‌ژێر به‌ندی‌ حه‌وت ده‌ركردووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ بڕیاره‌كه‌ به‌كۆی‌ ده‌نگی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش ده‌رچووه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ دڵنیابووه‌ له‌وه‌ی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌عێراق و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندی‌ ته‌واوی‌ مه‌رجه‌كانی‌ به‌رنامه‌ی‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك بوون.
گرنگی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش له‌وه‌دایه‌ كه‌ عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ حاڵه‌تی‌ ئاسایی‌ له‌ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و له‌مه‌ودوا پابه‌ندی‌ بڕیاری‌ نه‌وت به‌رامبه‌ر خۆراك نابێت، كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 21 ساڵی‌ ڕابردوودا عێراق پابه‌ندی‌ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بووه‌.


1033 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر