داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌دان مسوڵمان له‌به‌رده‌م كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا نوێژی‌ هه‌ینییان ئه‌نجامدا


له‌كاردانه‌وه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپدا سه‌باره‌ت قودس" سه‌دان مسوڵمان له‌به‌رده‌م كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا نوێژی‌ هه‌ینییان ئه‌نجامدا.

به‌ ئه‌نجامدانی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ له‌به‌رده‌م كۆشكی‌ سپی‌ ئه‌مریكا له‌واشنتۆن" سه‌دان نوێژخوێن ئیدانه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپان كرد له‌باره‌ی‌ قودسه‌وه‌، له‌گردبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر داوای‌ ڕێكخراوه‌ مسوڵمانه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕێكخرا بوو" خۆپیشانده‌ران به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ دروشم دژایه‌تی‌ خۆیان بۆ ناساندنی‌ قودسی‌ خۆرهه‌ڵات وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل ده‌ربڕی‌.

نیهاد عیوه‌ز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ئه‌مریكی‌ - ئیسلامی‌ له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند، تره‌مپ خاوه‌نی‌ قودس و فه‌ڵه‌ستین نیه‌و ناتوانێت مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ بكات، وتیشی‌ ئه‌و ته‌نها خاوه‌نی‌ تاوه‌ره‌كانی‌ تره‌مپه‌و ده‌توانێت بیانبه‌خشێت به‌ئیسرائیلیه‌كان.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ دوێنێ‌ سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ و ئیسلامی‌ بۆ ئیدانه‌كردنی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ ڕژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان" له‌فه‌ڵه‌ستینیش پێكدادانی‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی‌ ئیسرائیل سه‌دان قوربانی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

173 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر