Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

برایه‌تی‌ و دهۆك به‌ گۆڵێك یه‌كسانبون



له‌یاریه‌كانی‌ گه‌ری‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ لاوانی‌ نایابی‌ كوردستان و له‌شاری‌ هه‌ولێر و یاریگای‌ دووه‌می‌ فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری‌ برایه‌تی‌ میوانداری‌ لاوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆكی‌ كرد .
له‌نیوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ یاریه‌كه‌ تاراده‌یه‌ك هه‌ردوو یانه‌ له‌رووی‌ ئاسته‌وه‌ لێك نزیك بوون چه‌ند ده‌رفه‌تێكیشان بۆ رێكه‌وت به‌لاَم یاریزانانی‌ هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌هه‌ژاندنی‌ تۆری‌ گۆڵی‌ تیپی‌ به‌رامبه‌ر ، له‌نیوه‌ی‌ دووه‌می‌ یاریه‌كه‌ هێرشه‌كان خێرایی زیاتر به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌ و له‌خوله‌كی‌ 51 به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌ی‌ گۆڵپارێزی‌ لاوانی‌ برایه‌تی‌ ئه‌حمه‌د لوئه‌ی‌ یه‌كه‌م گۆڵی‌ بۆ لاوانی‌ یانه‌ی‌ دهۆك تۆماركرد ، دواتر یاریزانانی‌ لاوانی‌ برایه‌تی‌ هه‌وڵی‌ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ یاریان ده‌دا و یاریزانانی‌ لاوانی‌ دهۆكیش به‌هێرشی‌ هه‌لگه‌راوه‌ مه‌ترسیان له‌سه‌ر گۆڵی‌ برایه‌تی‌ دروست كردبوو ، له‌خوله‌كی‌ 75 ئیسماعیل فارۆق به‌لێدانی‌ راسته‌وخۆ گۆڵی‌ یه‌كسانی‌ بۆ لاوانی‌ برایه‌تی‌ تۆمار كرد و یاریه‌كه‌ تا كۆتایی به‌م ئه‌نجامه‌ درێژه‌ی‌ كێشا و هه‌ردوو یانه‌ له‌سه‌ره‌تای‌ خوله‌كه‌ ته‌نها خاڵێكیان ده‌سته‌كه‌وت .


493 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر