Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌زۆربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق خۆپیشاندان دژی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ به‌ڕێوه‌چوو



سه‌دان هه‌زار خۆپیشانده‌ر له‌زۆربه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق ئیدانه‌ی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكایان كرد سه‌باره‌ت به‌ناساندنی‌ قودس وه‌ك پایته‌ختی‌ ئیسرائیل.
دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ نوێژی‌ هه‌ینی‌ له‌چوارده‌ پارێزگای‌ عێراق خۆپیشاندان ئه‌نجامدراو جگه‌ له‌هاوڵاتیان به‌شێك له‌ به‌رپرسان و مامۆستایانی‌ ئاینی‌ به‌شدارییان كرد، خۆپشانده‌ران به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ دروشم و سوتاندنی‌ ئاڵای‌ ئیسرائیل" بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپیان ئیدانه‌ كردو به‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری‌ وڵاتان ناویانبرد.
دوێنێ‌ به‌شێك له‌مامۆستایانی‌ ئاینی‌ و سه‌رۆكی‌ ڕه‌وته‌ ئیسلامیه‌كان له‌به‌غداو پارێزگاگانی‌ تری‌ عێراق داوای‌ ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانیان كرد دژی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ" ئه‌مڕۆش جگه‌ له‌ به‌غداو سێ‌ پارێزگاكه‌ی‌ هه‌رێم، له‌ته‌واوی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو.

519 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر