Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هاوكاری‌ دارایی عێراق ده‌كات بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان


ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا هاوكاری‌ دارایی عێراق ده‌كات و پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ به‌غدا نیشان ده‌دات له‌بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌.

ئاژانسی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ ئه‌مریكی‌ ڕایگه‌یاند واشنتۆن بڕی‌ 1 ملیارو 700 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری‌ دارایی ده‌داته‌ عێراق، هاوكات پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ حكومه‌تی‌ عه‌بادی‌ له‌بنبڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ دووپاتده‌كاته‌وه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ تۆماس ستال ڕاوێكاری‌ پێشووتری‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا گه‌روه‌ترین وڵاتی‌ كۆمه‌كبه‌خشی‌ عێراقه‌و ده‌مانه‌وێت له‌ڕێی‌ به‌خشینی‌ ملیارێك و حه‌وت سه‌د ملیۆن دۆلار" هاوكاری‌ عێراق بكه‌ین له‌دابینكردنی‌ ئاوو كاره‌باو خزمه‌تگوزاری‌ ته‌ندروستی‌ و خوێندن، بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناوچه‌كانی‌ خۆیان.

ستال وتیشی‌ ساڵی‌ پار بڕی‌ 115 ملیۆن دۆلارمان داوه‌ته‌ عێراق و ئه‌مساڵیش 150ملیۆنی‌ تر له‌چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كانی‌ عێراق خه‌رج ده‌كه‌ین" وتیشی‌ پشتیوانی‌ عه‌بادی‌ ده‌كه‌ین له‌به‌هێزكردنی‌ دامه‌زراوه‌كانیدا تابتوانێت به‌ره‌نگاری‌ گه‌نده‌ڵی‌ ببێته‌وه‌.

514 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر