داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڵه‌ستین دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵده‌په‌سێرێت


په‌یام ـ 

رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند: تاوه‌كو ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی‌ قودس پاشگه‌زنه‌بێته‌وه‌، دانوستانه‌كانی ئاشتی فه‌ڵه‌ستین ـ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌په‌سێرن.

سایب عوره‌یقات، سكرتێری گشتی رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین، رایگه‌یاند: گفتوگۆی هه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌ك له‌ قۆناغی ئاشتی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكا، به‌ واتای ناسینی بڕیاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت له‌باره‌ی قودسه‌وه‌، بۆیه‌ تاكو ئه‌مریكا له‌ بڕیاری قودس پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی قۆناغی ئاشتی ئه‌نجام نادرێت.

سایب عوره‌یقات پێشتریش له‌ لێدوانێكیدا له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، ئه‌مریكا به‌و بڕیاره‌ كۆتایی به‌ رۆڵی خۆی له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئاشتی ده‌هێنێت.
شه‌شی ئه‌م مانگه‌، وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ وتارێكیدا شاری قودسی وه‌ك پایته‌ختی فه‌رمیی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا به‌ گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ شاری ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس.

بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، كاردانه‌وه‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه‌و زۆرینه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بیی و جیهانییه‌كان دژی ئه‌و بڕیاره‌ وه‌ستانه‌وه‌.


277 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر