Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی له‌سنووری جه‌له‌ولا ئه‌نجامدا


په‌یام ـ 

به‌بیانووی‌ بوونی‌ جموجوڵی‌ داعش له‌ سنووره‌كه‌ سه‌ر له‌ به‌یانی‌ ئه‌مرۆ هێزه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق به‌ هاوبه‌شی‌ له‌گه‌ڵ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ ئۆپراسیۆنێكی‌ سه‌ربازی به‌رفراوانیان بۆ گوندی‌ ئیسلاَح و ناوچه‌ی‌ شێخ باوه‌ی‌ سه‌ر به‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا ئه‌نجامدا.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ستی‌ (په‌یام) كه‌وتووه‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت له‌ دوای‌ راده‌ستكردنی‌ ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا به‌ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق سنووره‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ تیرۆریستانی‌ داعش و له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا تاوه‌كو ئێستاش ناو به‌ناو كاری‌ تیرۆریستی‌ له‌ سنووره‌كه‌ ئه‌نجامده‌درێت.

ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق به‌بێ‌ بوونی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و پۆلیسی‌ گه‌رمیان ئه‌نجامدراوه‌ چونكه‌ له‌ ئێستادا ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی‌ تێدا ئه‌نجام ده‌درێت له‌ ژێر كۆنترۆڵی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ و هه‌رێمدا نیه‌. 


464 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر