داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا پابه‌ندبوونی‌ به‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی‌ ئێران دووپاتكرده‌وه‌


په‌یام ـ 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و، پابه‌نده‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی تیایدا هاتووه‌.

له‌میانی سه‌ردانێكی فه‌رمی بۆ ئێران و، كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، بۆریس جۆنسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له‌لێدوانێكدا ڕیگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی به‌گرنگیه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و، پابه‌نده‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی تیایدا هاتووه‌.

وتیشی "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ زه‌ریف، جگه‌ له‌ په‌یره‌وییه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی بانكی، بازرگانی و كه‌رته‌كانی دیكه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات، پرسه‌كانی ناوچه‌كه‌شیان  تاوتوێكردوه‌".
هه‌ر له‌سه‌ردنه‌كه‌یدا بۆ ئێران، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆك په‌رله‌مانی ئه‌و ولاَته‌ و، عه‌لی شه‌مخانی، سكرتێری گشتی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران و، ساڵحی، سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، كۆبووه‌وه‌.

376 جار خوێندراوەتەوە
09/12/2017

بابەتی زیاتر