داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بانكی ناوه‌ندی عێراق: پشت به‌ستن به‌داهاتی نه‌وت كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌


پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ورده‌ ورده‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌ و له‌ 30 ساڵی داهاتووشدا ڕێژه‌ی پشتبه‌ستن به‌ داهاتی نه‌وت ده‌گه‌یه‌نێته‌ ته‌نیا له‌ سه‌دا 15.

عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، عێراق ورده‌ ورده‌ پشتبه‌ستنی خۆی به‌ داهاتی نه‌وت كه‌مده‌كاته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی پلانێك ساڵانه‌ به‌ ڕێژه‌ی له‌ 2.5 بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ وا ده‌كرێت كه‌ پشتبه‌ستن به‌ داهاتی نه‌وت له‌سه‌دا 15ی داهاته‌كان تێپه‌ڕ نه‌كات، به‌وپێیه‌ی ئاماژه‌ی ئاشكرا هه‌یه‌ بۆ به‌ ده‌ستهێنانی  داهاتی دیكه‌ جگه‌ له‌ داهاتی نه‌وت كه‌ له‌مه‌ودوا پشتی پێده‌به‌سترێت".

وتیشی" عێراق له‌ قۆناغی داهاتوودا گه‌وره‌ترین هه‌لی وه‌به‌رهێنان به‌ خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پابه‌نده‌ به‌ بوونی كه‌شێكی گونجاو بۆ بواری وه‌به‌رهێنان، چونكه‌ پشتبه‌ستن به‌ یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات له‌ بودجه‌دا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاری به‌رده‌وام ببێته‌وه‌، بۆیه‌ عێراق هه‌وڵی وه‌دیهێنانی ئه‌و دۆخه‌ ده‌دات له‌ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به‌ نه‌وت وه‌ك تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی داهات".

ئه‌مه‌كاتێكدایه‌: پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو، عێراق له‌ هه‌وڵی به‌هێزكردنی ئابوری وڵاته‌كه‌دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها پشت به‌ داهاتی نه‌وت نه‌به‌سترێت.

81 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2017

بابەتی زیاتر