Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی قودسه‌وه‌ سه‌ره‌تای پیلانێكه‌ بۆ رووخاندنی مزگه‌وتی ئه‌قسا



فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت" بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ به‌ ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل سه‌ره‌تایه‌كه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانی  رووخاندنی مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز، ده‌شڵێت ئومه‌تی ئیسلام شكست به‌و پیلانه‌ ده‌هێنن.. 
لیوا محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی كۆشكی سپی له‌باره‌ی قودسه‌وه‌، هێمایه‌كی روونه‌ بۆ نكۆڵیكردن له‌ مافی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌سه‌ر خاك و نیشتیمانی خۆیان، هه‌روه‌ك سه‌ره‌تایه‌كیشه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی پیلانی روخاندنی مزگه‌وتی ئه‌قسای پیرۆز.  
محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری رونیشیكرده‌وه‌" به‌پێی زانیارییه‌كان دۆناڵد تره‌مپ بۆ ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی له‌باره‌ی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌تایبه‌ت عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ رێككه‌وتنی كردووه‌.
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه‌" ئومه‌تی ئیسلام شكست به‌و پیلانگێڕیانه‌ ده‌هێنن، هه‌روه‌ك چۆن پێشترو له‌ شوێنی دیكه‌ پیلانی دوژمنانیان شكست پێهێناوه‌. 

602 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2017

بابەتی زیاتر