Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌بێ ناوهێنانی پێشمه‌رگه‌، ئه‌مریكا ده‌ستخۆشی له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات


په‌یام ـ

به‌بۆنه‌ی كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعشه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌بێ ناوهێنانی پێشمه‌رگه‌، ده‌ستخۆشی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌كات.

هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان ستایشی سه‌ركردایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی گه‌لی عێراق و هێزه‌ ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا به‌شێوه‌یه‌كی پاڵه‌وانانه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا".

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاندووه‌ "له‌و بۆچونه‌دا هاوڕای حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادین كه‌ پێیوایه‌ كۆتایهاتنی داعش له‌ عێراق به‌مانای كۆتایهاتنی شه‌ڕی تیرۆریزم نیه‌، ده‌شڵێت "واشنتۆن هاوشانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامده‌بێت له‌ یارمه‌تیدان و مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق".
هێزه‌ر ناوێرت، ئاشكراشیكردووه‌ "له‌ ڕێگای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌ پڕۆسه‌ی هاوكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و سه‌قامگیركردنی ناوچه‌ رزگاركراوه‌كان له‌ده‌ستی داعش".

به‌یاننامه‌كه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه‌هات "ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی كۆتایهاتنی داعشی له‌ عێراق راگه‌یاند و به‌بێ ناوهێنان و ئاماژه‌كردن به‌ رۆڵ و كاریگه‌ریی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی داعش، عه‌بادی به‌ته‌نها سوپاسی سوپاو هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراقی كرد".


1646 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2017

بابەتی زیاتر