Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی: وه‌كو حكومه‌ت نه‌مانتوانیوه‌ رووبه‌ڕووی‌ فیرعه‌ونه‌كانی‌ هه‌رێم ببینه‌وه‌


په‌یام ـ

قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاشكرایكرد "حكومه‌ت وه‌ك پێویست نه‌یتوانیوه‌ رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌، راشیگه‌یاند "هه‌ندێك به‌رپرس هه‌یه‌ له‌گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاون و بوون به‌ فیرعه‌ون، ئێمه‌ش وه‌كو حكومه‌ت نه‌مانتوانیوه‌ به‌ جورئه‌ته‌وه‌ رووبه‌ڕوویان ببینه‌وه‌".

دوای سه‌ردانێكی بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ میدیاكانی یه‌كێتی رایگه‌یاند "پێویسته‌ دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌ئالیه‌ته‌ كۆنه‌كانی پێشوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشتر لیژنه‌ دروستكراوه‌ به‌ڵام كه‌سێك كراوه‌ به‌سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ كه‌ گه‌نده‌ڵ بووه‌".
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی"جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه‌ كه‌ ده‌سته‌ی ده‌سپاكی له‌هه‌رێم توانیویانه‌ له‌م ره‌وشه‌ قورسه‌دا كاربكه‌ن و مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی بكه‌ن به‌ پرسێكی گرنگ، به‌ڵام زۆر روون و ئاشكرایه‌ كه‌ ئێمه‌ له‌ وڵاتێكین كه‌ به‌پێی پێوه‌ری رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی عێراق له‌وڵاته‌ زۆر خراپه‌كانه‌ له‌رووی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌".

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم جه‌ختیشیكرده‌وه‌: ده‌بێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و حكومه‌ت و په‌رله‌مان و ده‌سته‌كانی چاودێری به‌یه‌كه‌وه‌ ئالیه‌تێك بدۆزنه‌وه‌ تاوه‌كو پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی بوه‌ستێنن، ئه‌مه‌ش به‌ته‌نها لایه‌نێك ناكرێت.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند "له‌سه‌ر كه‌یسێك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ر یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك گیراوه‌، كه‌چی فیرعه‌ون هه‌بووه‌ زه‌وی داگیركردووه‌ و ڤێلا دروستده‌كات و رۆژنامه‌نوس یان خه‌ڵك ده‌كوژێت و بازرگانی و قاچاغچێتی ده‌كات، به‌ڵام كه‌س جورئه‌تی نه‌بووه‌ رووبه‌روویان بوه‌ستێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌شن دێنه‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن و باسی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن".
وتیشی "داوای لێبوردنم كردووه‌ له‌ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ نه‌مانتوانیوه‌ به‌باشی هاوكاریان بین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و فیرعه‌ونانه‌".


918 جار خوێندراوەتەوە
10/12/2017

بابەتی زیاتر