نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوی هێزی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و وتاره‌ی عه‌بادی زیاد ده‌كات كه تێیدا كۆتایهاتنی شه‌ڕی داعشی له عێراق و راگه‌یاند و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به رۆڵی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌كرد له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌و هۆیه‌شه‌وه روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بوویه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، له‌وتاری سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش، سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه جۆراوجۆره‌كانی عیراقی كرد كه رۆڵیان هه‌بووه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و، ته‌نها ناوی پێشمه‌رگه‌ی نه‌هێنا و به‌وهۆیه‌شه‌وه له هه‌رێمی كوردستان عه‌بادی روبه‌ڕووی ره‌خنه كرایه‌وه.
دوای رۆژێك له پێشكه‌شكردنی، حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستكاری وتاره‌كه‌ی كرد كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ناوی هێزی پێشمه‌رگه‌شی زیادكردووه.
ده‌ستكاریكردنی ناوه‌ڕۆكی وتاره‌كه‌شی عه‌بادی، له‌دوای ئه‌و ره‌خنانه دێت كه به‌هۆی ناونه‌هێنانی پێشمه‌رگه، رووبه‌ڕووی ناوبراو كرابوونه‌وه.
855 جار خوێندراوەتەوە
11/12/2017